نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیاری ناردنی ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11 و 760 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی 12 هه‌یه، ده‌شڵێت: "11 ڕۆژه عێراق 631 ملیار دیناری ناردوه به‌ڵام هێشتا ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه نه‌كراوه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ، بڵاویكرده‌وه، "له‌دوایه‌مین سه‌ردانی شاندی هه‌رێم و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق، بڕیاری ناردنی موچه‌ی (مانگی11) و ناردنی (430 ملیۆن) دیناری ته‌واوكاری درا بڕیاره‌كه هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق ڕێككه‌وتوون به‌شێك له‌داهاتی ناوخۆی (مانگی 7 و 8) بنێرن، كه (83 ملیار و 77 ملیار) دیناره بۆ ئه‌و دوو مانگه".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه دو هه‌فته‌یه هیچ بڕێكیان نه‌ناردووه و تا ئه‌مڕۆش ئاماده‌نین بینێرن، عێراق وه‌ك كاردانه‌وه ته‌مویلكردنی راگرتووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "11 ڕۆژه عێراق 631 ملیار دیناری ناردووه بۆ مووچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ، وه‌ك بڕیار، بڕیاری 430 ملیار و 760 ملیاری مانگی 12ش هه‌یه، بڕیاره له سبه‌ی یان دو وسبه‌ی ته‌مویل بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌ناردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ راینه‌گرنه‌وه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێ باكن، نه‌داهاتی ناوخۆ ده‌نێرنه‌وه و نه ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی 11 ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: له فرۆشتنی (110 ملیۆن و 880 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتیش له‌م ساڵ، هیچ داهاتێك نییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 29ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م (11) و كانوونی یه‌كه‌م (12)یان وه‌رنه‌گرتووه نازانرێت كه‌ی مووچه‌ی دوو مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:02:20:28/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 6884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت