داهاتی‌ یه‌ك ساڵی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌پێی‌ داتاكانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فافیه‌ت، داهاتی‌ سنووری‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ساڵی‌ 2024دا تا ئه‌مڕۆ كه‌متر له‌ 900 ملیار دینار بووه‌.


ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی‌ ئه‌مساڵی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ تا ئه‌مڕۆ 897 ملیار و 403 ملیۆن و 982 هه‌زار و 809 دینار بووه‌ كه‌ سه‌دا 84ی‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بووه‌ و سه‌دا 11ی‌ به‌ چه‌ك و سه‌دا 5ی‌ به‌شێوه‌ی‌ مه‌قاسه‌یه‌.

به‌پێی‌ داتاكانی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی هه‌فته‌ی رابردووی‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رۆژی 21ی كانوونی‌ یه‌كه‌م تا ئه‌مڕۆ 27ی كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024، بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 هه‌زار و 186 دینار بووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌و بڕه‌ 10 ملیار و 353 ملیۆن و 804 هه‌زار و 28 دیناری نه‌ختینه‌یه‌ كه‌ سه‌دا 84ی‌ كۆی‌ داهاته‌كه‌ ده‌كات و 1 ملیار و 936ملیۆن و 633 هه‌زار و 65 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ رێژه‌ی 16% پێكده‌هێنێت.

به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه‌ سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه‌ نه‌توانراوه‌ سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.


AM:11:15:27/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت