"عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11 و 12ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دا"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق، بڕیاری خه‌رجكردنی ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11 و 12ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگەیاند کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی 12 و ته‌واوكاری مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی 11 و 12ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراقی بۆ میدیاكان رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی تر بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11 و 12ی هه‌رێم.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق زیاتر له
631 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی 11ی هه‌رێم ره‌وانه‌كرد ، به‌ڵام تا
ئێستا هه‌رێم دابه‌شی نه‌كرده‌وه و چاوه‌ڕێی پڕكردنه‌وه‌ی
كورتهێنانه‌كه‌یه‌تی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان سەرۆکی حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه بڕه‌پاره‌یه‌كی تر بۆ مووچه‌ی مانگی 12ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 25ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م (11) و كانوونی یه‌كه‌م (12)یان وه‌رنه‌گرتووه نازانرێت كه‌ی مووچه‌ی دوو مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:05:57:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 5120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت