میدیای نزیك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت: به‌ ته‌مای مووچه‌ی مانگی 12 مه‌بن


وێستگه‌نیوز-
میدیای نزیك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان فه‌رمانبه‌ران نائومێد ده‌كات و رایگه‌یاند كه‌ "مووچه‌ی مانگی 11 دابه‌ش ده‌كرێت و مووچه‌ی مانگی 12یان ده‌فه‌وتێت".


میدیای نزیك له‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌واڵێكیدا  بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم به‌ ته‌مای مووچه‌ی مانگی 12 نه‌بن، چونكه‌ ده‌فه‌وتێت.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ میدیاكه‌ی‌ نزیك له‌ مه‌سرور بارزانی‌ هاتووه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ئه‌و راپۆرته‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌م هەردوو لیژنەی تەکنیکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق  ئاماده‌كراوه‌، ببرێته‌ به‌رده‌م ته‌یف سامی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی خه‌رجكردنی 430 ملیاره‌كه‌ بدات كه‌ موناقه‌له‌ كرابوو.

میدیاكه‌ ده‌ڵێت: "له‌و دوو مووچه‌یه‌ی كه‌ به‌غدا نه‌یناردووه‌، مووچه‌ی مانگی 11 زامنه‌، به‌ڵام مووچه‌ی مانگی 12 ده‌فه‌وتێت و ئه‌مساڵ نادرێت. چونكه‌ به‌غدا پێداگری له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سێ مووچه‌ی ناردووه‌، به‌ڵام به‌ كه‌موكوڕی ناردوویه‌تی و ته‌نیا به‌شی مووچه‌ی دوو مانگ بووه‌".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ 23ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوو بهێنێت و تا ئێستا نازانرێت كه‌ی‌ مووچه‌ی‌ دوو مانگی‌ كۆتایی ئه‌مساڵ‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ساڵی‌ پاریش حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.


PM:10:13:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت