بەرپرسێکی یەکێتی: له‌سه‌ر مافی مووچه‌خۆران بێده‌نگ نه‌بووین و له‌ به‌غدا سكاڵامان تۆماركردووه‌


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، هه‌ر چه‌نده‌ بابه‌تی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی یاساییه‌، به‌ڵام یه‌كێتی له‌سه‌ر مافی مووچه‌خۆران بێده‌نگ نه‌بووه‌، ئاماژە بەوەشدەکات، تیمی یەکێتی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی باڵاش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هەرێمی داوه.


له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، "هه‌ر چه‌نده‌ بابه‌تی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی یاساییه‌، به‌ڵام یه‌كێتی له‌سه‌ر مافی مووچه‌خۆران بێده‌نگ نه‌بووه‌ و له‌ به‌غدا سكاڵامان تۆمار كردووه‌ و چاوه‌ڕ‌وانی بڕ‌یاری دادگاین".

نێروەیی ئاماژەی بەوەشکرد، "دواتر به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕ‌یاری دادگای فیدراڵ كه‌ ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ته‌وتینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمن‌ رێكاری یاساییمان گرتوه‌ته‌ به‌ر، هەروەها دادگای فیدراڵی هه‌ر بڕ‌یارێك له‌باره‌ی ته‌وتین بدات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت".

ئەوەشی وتوە، "تیمی یەکێتی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی باڵاش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هەرێمی داوه، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا هه‌نگاوی دیكه‌ ده‌نێن".


PM:09:55:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 5804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت