لە ساڵی 2024ـدا هیچ مووچەیەک لە کاتی خۆیدا دابەش نەکراوە


وێستگەنیوز_

فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەی نزیکەی 10 ساڵە کێشەی دواکەوتن یاخوود نەدانی مووچەیان هەیە و لە ساڵی 2024ـیشدا، حکومەت هیچ مووچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە؛ دوو موچەش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2024ـدا، هیچ مووچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە، هەرچەندە مووچەی مانگی 12ـش کاتی دابەشکردنی نەهاتووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز لە ئەمساڵدا دابەش ناکرێت.

لە هەرێم دابەشکردنی مووچەکان بەشێوەیەک بووە، مووچەی هیچ مانگێک لەکاتی خۆیدا و نەبووە و چووەتە مانگی دواتر یانیش دوو مانگ دواتر. 

دابەشکردنی موچەکان بەم جۆرە بووە:

مانگی 1 لە رۆژی 2ـی 2 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 2 لە رۆژی 30ـی 3 دەست بە دابەشکردنی کراوە 
 
مانگی 3 لە رۆژی 6ـی 4 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 4 لە 15ـی 5 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 5 لە 11ـی 6 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 6 لە 10ـی 7 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 7 لە 3ـی 9 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 8 لە 4ـی 10 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 9 لە 18ـی 10 دەست بە دابەشکردنی کراوە 

مانگی 10 لە 17ـی 12 دەست بە دابەشکردنی کراوە

مانگی 11 دابەشنەکراوە

مانگی 12 دابەشنەکراوە و تەنانەت  هێشتا کاتی دابەشکردنی نەهاتووە

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی فیدراڵ لە پێش 20ـی هەر مانگێکەوە دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆران جگە لەوەی لە سەرەتای هەموو مانگێکدا موچەی خانەنشینان وەک یەکەم شوێن دابەش دەکات.


PM:01:42:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 8528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت