سۆران عومه‌ر: راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نه‌زانیی ملیار و ملیۆنی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم 11 ڕۆژی پێچووه!
وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه "وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ملیار و ملیۆن لێك جیا ناكاته‌وه!"، ده‌شڵێت: "راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه 11 ڕۆژی پێچووه!".
سۆران عومه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له 2024/11/28 به‌نوسراو داوای 430 ملیار دینار ده‌كات، به‌ڵام به‌خشته‌ی هاوپێچی ورده‌كاریی داوای 430 ملیۆن دینار ده‌كات!".
ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم یانزه ڕۆژی ویستووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "حه‌ق وایه كه‌سێك ئه‌و نوسراوانه‌ی دارایی بنوسێ لهحسابات و ژماره شاره‌زابێ، ناكرێ ملیۆن و ملیار جیا نه‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵه نییه، میزان موراجه‌عه مانگانه‌ی هه‌رێم كه ناردویه‌تی بۆ به‌غدا هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، جگه له‌وه ناردنی نوسراوی داهاتی ناوخۆ بۆ دوو مانگ 950 ملیاره دواتر وتیان به‌هه‌ڵه ناردومانه!".
PM:06:05:12/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت