په‌رله‌مانتارێك سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات
كاروان یاروه‌یس
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی راده‌ست نه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی و ته‌وتین، كێشه‌ی مووچه له‌مه قووڵتر ده‌كاته‌وه تا ده‌گاته بڕینی ته‌مویلی مووچه، ده‌شڵێت: "به‌رپرسیاری یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و فیدرالین".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "قسه‌كانی چاودێری دارایی فیدرال كه گوایه (٨٠٪) كاره‌كانی «ته‌وتین»ی مووچه‌ی هه‌رێم ته‌واوبووه، له‌میدیاكانی كوردستان به‌هه‌ڵه لێكدرایه‌وه، ئه‌وان مه‌به‌ستیان «هه‌ژماری من»ه نه‌ك «ته‌وتین»ی راسته‌قینه!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "هێشتا نه حكومه‌تی فیدرال بڕیاری یه‌كجاره‌كی داوه‌و نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستبه‌رداری ڕكی خۆی بووه له‌باره‌ی «هه‌ژماری من» نه هیچ لقێكی بانكه فیدرالیه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه، ئیتر بۆ وا به‌په‌له تێیئه‌كه‌ون و وا خه‌ڵك تێیئه‌گه‌یه‌نن ئه‌وه مه‌به‌ستی ته‌وتینی فیدرالیه".
ده‌شڵێت: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتینه‌وه، به‌ده‌ستی ١٥٠ ئیمزای په‌رله‌مانتارانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانمان راده‌ستی سودانی كرد، ئه‌ویش به نوسراو ناردویه‌تی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدرال و بانكی ناوه‌ندی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و هه‌ندێ له به‌رێوه‌به‌ری بانكه فیدراڵیه‌كان له‌جیاتی بڕیاری دادگای فیدرالی له‌باره‌ی ته‌وتین پشت به روونكردنه‌وه‌كه‌ی دادگا ده‌به‌ستن كه گوایه رێگه ئه‌دات به‌و بانكانه‌ی تۆماركراون و مۆڵه‌تپێیدراون له بانكی ناوه‌ندی ته‌وتین بكه‌ن. له‌كاتێكدا بڕیاری دادگاكه هێزی ده‌ستوری و یاسایی زۆرتره تا روونكردنه‌وه‌كه‌ی".
كاروان یاروه‌یس روونیكردووه‌ته‌وه كه "چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی راده‌ست نه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی و ته‌وتین، وا ده‌كه‌ن كێشه‌ی مووچه له‌مه قووڵتر بێته‌وه، ره‌نگه تا ڕاده‌ی راوه‌ستاندنی ته‌مویلی مووچه‌ش بڕوات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی روو به به‌رپرسانی هه‌رێم-یش ده‌ڵێت: "فه‌رموون به‌پاره‌ی داهاتی نانه‌وتی و نه‌وتی فرۆشراو كورتهێنانی ئه‌م سێ مانگه پڕ بكه‌نه‌وه‌و له‌وه زیاتر خه‌ڵك ئه‌زێت مه‌ده‌ن".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ده‌بێ حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاری راشكاو و روونی خۆی بدات له‌باره‌ی ته‌وتینه‌وه، له‌جیاتی كاتكوشتن و خاوه خاوه تا ئه‌وه‌ی «هه‌ژماری من» ببێ به ئه‌مری واقیع".
كاروان یاروه‌یس راشیگه‌یاندووه كه "له‌باره‌ی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی، ئه‌ركی ئێمه چاودێری و یاسادانان و فشار كردن بوه‌و له‌مرووه‌وه بێدرێغ كۆششمان كردوه، به‌رپرسیاری یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و فیدرالین نه‌ك په‌رله‌مان".
PM:05:27:09/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت