بیتکۆین 103 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
وێستگەنیوز_
دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بیتکۆین ئاستی 100 هەزار دۆلاری بۆ یەکەم جار شکاند.
لە ئێستادا نرخی هەر بیتکۆینێک گەیشتووەتە 103 هەزار و 252 دۆلار. ئەمە بەرزترین ئاستی مێژوویی بیتکۆینە.
سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، نرخی بیتکۆینی بە رێژەی نزیکەی 50% بەرزکردەوە.
بەشێکی دیکەی بەرزبوونەوەکەی ئەمرۆی بیتکۆین، دەگەرێتەوە بۆ دیاریکردنى پاوڵ ئاتکینز، لە لایەن دۆناڵد ترەمپ"مەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی ئاڵوگۆڕی دراو و پارە، کە ناسراوە بە ئێس ئى سى دیاریکرد.
پاوڵ لە ساڵی 2002 تاوەکو 2008 کۆمیسیاری بازاڕی دراو بووە و لەساڵانی دواتردا پشتگیریی زۆرى دراوە ئەلیکترۆنییەکانی کردووە و کۆمپانیایەکی بازرگانیی بە ناوی پاتۆماک گڵۆباڵ پارتنەر دامەزراندووە، زۆربەی کڕیارەکانی مامەڵە بە دراوی کریپتۆوە دەکەن.
پێشرتیش ترەمپ لە ماوەی بانگەشەکانیدا رایگەیاندجەختی دەکردەوە لەوەی، ئەمریکا دەکاتە پایتەختی کریپتۆی زەوی.
AM:08:42:05/12/2024
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت