سودانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه جێ به‌جێ نه‌كردنی مادده‌كانی ناو بودجه و راده‌ست نه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی و گومرگی و خاڵه سنوره‌كان كێشه‌ی بۆ مووچه دروست كردووه.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای خه‌رج كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێممان كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌ڵامی سودانی بۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران له‌به‌رامبه‌ر داواكاری فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وه‌بوو كه "جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌كانی ناو یاسای بودجه و كێشه‌ی راده‌ست نه‌كردنی داهاتی نانه‌وتی و گومرگی و خاڵه سنوره‌كان كێشه‌ی بۆ مووچه دروست كردووه ".
وه‌ك ئه‌وه په‌رله‌مانتاره‌ی باسی ده‌كات، سودانی وتویه‌تی: "ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رده‌سته 700 ملیار دیناره، به‌ڵام پێوستی هه‌رێم زیاتر له 950 ملیار دیناره".
سودانی راشیگه‌یاندووه كه "به‌و هیوایه‌ی به هه‌مواری یاسای بودجه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ناره‌ده‌ی نه‌وت ئه‌م گرفته بگاته چاره‌سه‌ر".
د. بڕیار ره‌شید ئاشكراشیكرد كه "یاسای بودجه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و بڕیاره له نزیكترین كات خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
هاوكات سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ‌و پلاندانان، داوای وه‌ڵامم لێ‌كرد ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه كێ به‌رپرسه له‌نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟ هه‌رێم ده‌ڵێ حكومه‌تی عێراقی هۆكاره و ئه‌وان پابه‌ندی سه‌ر هه‌رێمیان جێبه‌جێ كردووه!.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌وه‌ڵامدا وتی مه‌سه‌له‌ی مه‌وچه هیچ بابه‌تێكی سیاسی نییه، پێشتر هه‌رێم به‌هیچ ماده و بڕگه‌یه‌كی بودجه‌وه پابه‌ند نه‌بووه".
سودانی وتووشیه‌تی: "پاش ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابه‌ندین به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچه‌مان ناردووه هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه له‌پشكی هه‌رێم 12.67% هه‌ر ئه‌و 763 ملیارانه ماوه كه بڕیارمان لێ داوه و هیچ گواستنه‌وه‌یه‌ك ناكرێ له‌پشكی هه‌رێم دا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باشی له‌وه‌شكردووه كه "هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه‌و ناكۆكی زۆره له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوری و باج و داهات، به‌ڵكو ئه‌م هه‌مواره‌ی یاسای بودجه له‌سه‌ر تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر بكات بۆ ساڵی داهاتوو!".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 5ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م" و "تشرینی دووه‌م"ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شێك له مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه نه‌چنه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه و بایكۆت بكه‌ن.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:06:53:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت