د. بڕیار ڕه‌شید: وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای خه‌رجكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێممان له سودانی كرد
وێستگه‌نیوز-
له میانی میوانداریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر دۆخی سوریا له‌لان په‌رله‌مانه‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای خه‌رجكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان لێ‌كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر داوای خۆی چووە بەردەم پەرلەمان تا لەم دانیشتنەدا باس لە سیاسەتەكانی حكومەتەكەی و ئەو هەنگاوانە بكات كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریی و پەرەسەندنەكانی ئێستای ناوچەكە به‌تایبه‌ت سوریا گیراونەتەبەر.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای خه‌رج كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێممان كرد".
هاوكات غه‌ریب ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، داوای روونكردنه‌وه‌مان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له په‌رله‌مان میوانداری كرا، وه‌ك فراكسیۆن و له‌رێگه‌ی هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای روونكردنه‌وه كرا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی وێڕای بوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 5ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م" و "تشرینی دووه‌م"ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شێك له مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه نه‌چنه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه و بایكۆت بكه‌ن.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:05:33:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت