هاوكاری دارایی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
هاوكاری دارایی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 11 خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه بۆ مانگی 11 خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) رێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی ئه‌نجام داون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2024/12/8 ه‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی هاوكاری مانگی 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 5ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م" و "تشرینی دووه‌م"ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شێك له مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه نه‌چنه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه و بایكۆت بكه‌ن.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:04:34:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت