وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم: كێشه‌ی مووچه‌ له‌ به‌غدایه‌


وێستگه‌نیوز-

هه‌رچه‌نده‌ حكومةتى هةريَمى كوردستان مووضةى 63 رۆژي ئةمسالَى دابةش نةكردووة و هيض وادةيةكيش بؤ دابةشكردنى ديار نيية، به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كێشه‌ی مووچه‌ له‌ به‌غدایه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، له‌باره‌ی مووچه‌وه‌، وتی‌: "كێشه‌ی مووچه‌ له‌ به‌غدایه‌ و هه‌ر رۆژه‌ و بیانویه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ و ماف و شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ یاسای بودجه‌ جێگیراوه‌، نه‌نێردرێت و كێشه‌ی یاسایی و ئیداری دروستده‌كرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ 4ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ی‌ هه‌ردوو مانگی‌ رابردوو "تشرینی‌ یه‌كه‌م" و "تشرینی‌ دووه‌م"ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.

به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێك له‌ مامۆستایانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریانداوه‌ نه‌چنه‌ ناو هۆڵه‌كانی‌ خوێندنه‌وه‌ و بایكۆت بكه‌ن.


PM:04:43:03/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو