زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگی 10
وێستگه‌نیوز-
به‌غدا ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌نییه پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگی 10 وه‌ربگرێت و ده‌ڵێت "كه‌مه".
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی 10 خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه وه‌ری بگرێت.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكرده‌وه كه "هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌یه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و میدیایانه، حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی 235 ملیار دینار كورتهێنانی هه‌یه و به‌شی دابه‌شكردنی مووچه ناكات.
لای خۆیه‌وه میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پۆستی وه‌زاره‌تی داراییان لایه، رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگی 10 ناردوویه‌تی، وه‌ری نه‌گرێت.
هاوكات له زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "حکومەت پارەی کاشـ-ی لە بەردەست نییە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە".
سه‌رچاوه‌كه‌ی میدیای گۆڕان راشیگه‌یاندووه كه "رۆژی چوارشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدرێت".
وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاكانی پارتی بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو ڕۆژی داهاتوودا كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه سبه‌ی ده‌بێت، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مووچه بڵاوده‌كاته‌وه كه چۆن هه‌موو ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه، ئاماژه به بڕیاری دادگای فیدراڵیش ده‌كات كه ده‌ڵێت بێ هیچ پاساو و بیانووێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه و هاوكاتی مووچه‌خۆرانی ته‌واوی عێراق بدرێت".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه "هیچ ئه‌گه‌رێك نییه ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت و ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 2ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م" و "تشرینی دووه‌م"ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شێك له مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریانداوه نه‌چنه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه و بایكۆت بكه‌ن.
ساڵی پاریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:11:27:01/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت