ماڵپەڕی شەفافییەت: لە 11 مانگى ئەمساڵدا داهاتى نانەوتی سلێمانى 841 ملیار دینار بووە
وێستگەنیوز_
ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە 11 مانگى ئەمساڵدا داهاتى نانەوتیى
سلێمانى 841 ملیار دینار بووە و مانگانەش 76 ملیار دینار داهاتى پارێزگاکە و
ئیدارە سەربەخۆکانى سنوورەکە بووە.
ئەمڕۆ شەممە، 30ی تشرینی
دووەمی 2024، ماڵپەڕی شەفافییەت داتای 11 مانگی داهاتی نانەوتی سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "داهاتى نانەوتیى
پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین لە مانگى
تشرینى دووەم 58 ملیار و 624 ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگى تشرینى یەکەم 11
ملیار دینار کەمیکردووە کە 69 ملیار دینار بووە."
هاوکات، داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى 49 ملیار دینارى بە کاش بووە
و زیاتر لە هەشت ملیار دینارى بە چەک و 439 ملیۆن دیناری بە مەقاسە بووە.
هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، لە 11 مانگی 2024دا داهاتى
نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین
841 ملیار و 60 ملیۆن دینار بووە، کە تێکڕاى مانگانە دەکاتە 76 ملیار دینار.
PM:02:17:30/11/2024
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت