کاروان یاروەیس: بەدوورى دەزانم دەستکاری پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى 2025دا بکرێت
وێستگەنیوز_
ئەندامێکى پەڕلەمانی عێراق
لە فڕاکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، بەدوورى دەزانم دەستکارى پشکى هەرێمى کوردستان لە
بودجەى 2025دا بکرێت."
ئەمڕۆ شەممە، 30ی تشرینی
دووەمی 2024، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی یەکێتی لە بارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2025دا بە میدیاکانی ڕاگەیاند،
" بە دووری دەزانم
دەستکاری پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025دا بکرێت، بودجەى
عێراق بۆ سێ ساڵە و گۆڕانکارى لە دەقەکەیدا ناکرێت، هەربۆیە ناتوانین پشکى
هەرێمى کوردستان لە 12.67% بۆ 14% زیاد بکەین".
وتیشى، "حکومەتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکردنى خشتەى بودجەى 2025، گۆڕانکارى لە ژمارەکان دەکات وەکو
بڕى بودجە و خەرجییەکان و دواتر رەوانەى پەرلەمانی عێراقی دەکات،
بەڵام دەقى یاساکە گۆڕانکارى تێدا ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، "پاش تەواوکردنى قۆناغى سێیەمى
سەرژمێریى دانیشتووان و راگەیاندنى ئەنجامە فەرمییەکان، سەرژمێرییەکە دەبێتە
بنەماى دیاریکردنى بودجەى 2026 و ساڵانى دواتر."
PM:01:02:30/11/2024
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت