بیتکۆین ریکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەدا تۆمارکرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، نرخی یەک بیتکۆین بە 95 هەزار و 40 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی بیتکۆین لە ئەمساڵدا دوو هێندە بەرزبووەتەوە، بە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی 40٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. 

بە وتەی ئابووریناسانی دراوە دیجیتاڵییەکان، گەشبینی بە هاتنەسەرکاری ئیدارەی ترەمپ و دانانی یاسا و رێسای پەیوەست بەو دراوانە، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین دادەنرێت. 
 
جگە لە دۆناڵد ترەمپ، کە خۆی بە لایەنگری دراوە دیجیتاڵییەکان دەزانێت، لە کۆنگرێسی ئەمریکا چەندین کەسایەتیی ناوداری لایەنگری ئەو دراوانە؛ دەنگیان بەدەستهێناوە و هەڵبژێردراون.


AM:08:19:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت