نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگی 10 راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له عێراق رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه له به‌غدا، بڵاویكرده‌وه كه "هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، هۆكاری دوای كه‌وتنی ناردنی پاره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گه‌شتی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بوونی كێشه له لیسته‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی: "به‌غدا داوای ناردنی 350 ملیار دیناری داهاته نانه‌وتییه‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رێم به‌پێی یاسا ته‌نها نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی ده‌نێرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند كه "بڕیاربوو هه‌فته‌ی پێشوو به‌غدا 540 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و داتاكانیان و زانیارییه كه‌سییه‌كانیان، لیستی مووچه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی دواكه‌وتی پڕۆسه‌ی ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 21ی تشرینی دووه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م"ی ئه‌م ساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
ساڵی پاریش مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كرا.
PM:09:36:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 9808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت