نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چووه‌ته قۆناغی وردبینی. ده‌شڵێت: "ره‌نگه سبه‌ی یان دوای سه‌رژمێری به‌شێكی پاره‌كه بنێردرێت".
میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویانكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 10 چووه‌ته قۆناغی وردبینی، واتا قۆناغی پێش خه‌رجكردنی پاره".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری هه‌یه سبه‌ی یان دوای پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری یه‌كه‌م گوژمه‌ی مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "داهاتی ناوخۆ و مووچه دوو بابه‌تی جیاوازن، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هه‌موو مانگێك بیانوویه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه دوابكه‌وێت".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌گه‌ر كاره‌كان ته‌واوبن سبه‌ی سێشه‌ممه داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 19ی تشرینی دووه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م"یی ئه‌م ساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
ساڵی پاریش مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كرا.
PM:10:59:18/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 16004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت