نرخی بیتکۆین گەیشتە 93 هەزار دۆلار
وێستگەنیوز_
دراوی بیتکۆین، بەردەوامە لە بەزبوونەوەو نرخی هەر
بیتکۆینێک گەیشتە 93 هەزار دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژووی ئەو دراوە ئەلکترۆنیەیە
کە لە پاش دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپەوە نرخەکەی بەو جۆرە بەرزبۆتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە،
"بیتکۆین، بە ڕێژەی زیاتر لە 35% بەرزبوەتەوە و لە ئێستادا نرخی هەر دراوێکی
بیتکۆین لە بازارەکانی جیهاندا، بە 93 هەزار 462 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێشبینیش دەکرێت نرخەکەشی دەگاتە100 هەزار دۆلاری
ئەمریکی."
بازرگانان کاریگەری ئەم
بەرزبوونەوە زۆرەی دراوی بیتکۆین، دەگەڕێننەوە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد
ترەمپ وەک 47یەمین سەرۆکی
ئەمریکا و وەک پشتگیریکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە بازاڕدا هەڵدەسەنگێنن.
لەم بارەیەوە مایکل نۆڤۆگراتز، دامەزرێنەری کۆمپانیای
بازرگانی دراوی کریپتۆ گالاکسی دیجیتاڵ دەڵێت، "ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری
دروستکردنی یەدەگی ستراتیژی دراوی بیتکۆین بۆ ئەمریکا بدات، ڕەنگە نرخی هەر بیتکۆینێک
بگاتە 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە میانەی بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ
پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، یەکێک لە بەڵێنەکانی بریتی بوون لە دروستکردنی یەدەگی
ستراتیژی بیتکۆین؛ و هاوکات وڵاتەکەی بکاتە پایتەختی دراوی بیتکۆینی جیهانی.
AM:10:05:14/11/2024
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت