بەهای تمەن بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 26ـی 10ـی 2024، دوای هێرشەکانی ئیسرایل بۆسەر ئێران، بەهای تمەن بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر وڵاتی ئێران، بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە شەش ملیۆن و 700 هەزار تمەنی ئێرانی.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممە 24ـی 10ـی 2024، 100 دۆلار بە شەش ملیۆن و 860 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرا.

لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار بەهای تمەن لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە و بەتایبەت دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکردووە.


PM:03:31:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت