نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، به‌جۆرێك نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برێنت گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌روو 74 دۆلار و نیو.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 25ی تشرینی‌ یه‌كه‌می 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 74 دۆلار و 59 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 70 دۆلار و 38 سه‌نت.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 728 دۆلار.


AM:09:05:25/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو