نرخی نەوت دابەزی


وێستگەنیوز_

نرخی نەوت ئەمرۆ چوارشەممە بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا و هەوڵەکانی پەیوەست بە ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت 31 سەنت دابەزی و بە 75 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هەروەها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 32 سەنت دابەزی و بە 71 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


AM:08:29:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت