دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی رابردوو رایگه‌یاندووه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی‌ خشته‌كه‌، دوای‌ رۆژێك له‌ راگرتنی‌ به‌هۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی‌ 12 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و ده‌زگا دابه‌ش بكرێت و تا رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ بێت.

ئه‌مه‌ش خشته‌كه‌یه‌:



AM:08:45:21/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 8276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت