نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبووه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، به‌جۆرێك نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برێنت نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 74 دۆلار.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی تشرینی‌ یه‌كه‌می 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 73 دۆلار و 74 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 69 دۆلار و 68 سه‌نت.

هاوكات ئه‌مڕۆ نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 728 دۆلار.


AM:08:20:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت