واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كارۆخ عه‌بدوڵا گوڵاوی، نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی10 له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، ده‌هۆك، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، زاخۆ، سۆران، ڕاپه‌ڕین)".
كارۆخ عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "مووچه‌كه تایبه‌ت له‌سه‌ر شایسته‌ی مانگی ( 7 و 8 ) كه نیو مقتوته دوای مووچه‌ی مانگی نۆ به‌یه‌كه‌وه دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌ئێستادا مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌كۆتایی مامه‌ڵه‌ی گرێبه‌ست بووندان له‌په‌روه‌رده‌كان ، دوای ته‌واو بوونیان ڕاسته‌خۆ له‌بانقه‌كان بایۆمه‌ته‌ری، UPNیان بۆ ده‌كرێت".
ژماره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌هه‌رێم 37,933 مامۆستایه كه مووچه‌ی مانگانه‌یان 400 بۆ 500 هه‌زاره و كۆی مووچه‌ی مانگانه‌یان زیاتر له 18 ملیار دیناره.
PM:12:05:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت