وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: سبەینێ خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەندرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەگەیەندرێت.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه شاندی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م لیستی مووچه و خه‌رجكردنی ئه‌و لێبڕینانه‌ی له‌مانگه‌كانی ڕابردوو ڕاگیرابوون له شاری به‌غدادن و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی بوودجه و ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجامداوه، به‌شی زۆری كێشه‌كانی لیستی مووچه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، كه خۆی له تێبینیه‌كانی نه‌بوونی بایۆمه‌تری و ناوی هاوشێوه و كێشه‌ی بایۆمه‌تری و وه‌زاره‌تی كاره‌با و په‌رله‌مانی كوردستان و كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌بینێته‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "ڕۆژی چوارشه‌ممه ( ٢٠٢٤/١٠/١٦ ) بڕی (١٠٩،٦٦٣،٣٢٩،٠٠٠ ) سه‌د و نۆ ملیار و شه‌شسه‌د و شه‌ست و سێ ملیۆن و سێسه‌د و بیست و نۆ هه‌زار دینار وه‌ك شایسته‌ی ڕاگیراوی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و ته‌مووز و ئاب و ئه‌یلوولی وه‌زاره‌تی كاره‌با و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و مووچه خۆرانه‌ی ناویان له یه‌كچوو بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی بایۆمه‌تریان كێشه‌ی تێدابوو خه‌رجكرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "شاندی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداد ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و مووچه ڕاگیراوانه‌ی تر كه بریتییه له‌مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێمن و له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌ده‌رماڵه‌و سه‌ره‌مووچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا له نزیكترین كاتدا ئه‌و شایستانه‌ش خه‌رج بكرێن، بابه‌تی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری دادگای فیدراڵی كه حكومه‌تی هه‌رێم له مانگی ته‌مووزه‌وه بڕیاری هاوتاكردنی مووچه‌كه‌یانی جێبه‌جێكردووه به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ته‌مویلی هاوتاكردنه‌كه‌ی خه‌رج نه‌كردووه".
ده‌شڵێت: "بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ئێستادا له به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی داراییدایه بۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول نزیكه‌ی ( ٨٠٠ ) ملیار دیناره و بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول نزیكه‌ی ( ٩٩٧ ) ملیار دیناره".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه "سبه‌ی پێنجشه‌ممه ( ٢٠٢٤/١٠/١٧ ) خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و شاندی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له‌هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی ئه‌و شایسته ڕاگیراوانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو".
PM:11:11:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت