وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغداد نێردرا


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 77 ملیار دینار پارەی داهاتی نانەوتییان خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ."
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شەشی ساڵی 2024 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.
 
22ـی 9ـی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی مانگی پێنج خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.
 
پێدانی بەشێکی پارەی داهاتی نانەوتی بە وەزارەتی دارایی عێراق یەکێکە لە خاڵەکانی رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند مانگێکە جێبەجێ دەکرێت.


PM:12:46:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت