راوێژکاری سوودانی: بڕیارە ساڵی داھاتوو پڕۆژەیاسای ساڵی 2025 تاوتوێ بکرێت


وێستگەنیوز_

راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ساڵی داھاتوو پڕۆژەیاسای ساڵی 2025 تاوتوێ بکرێت. دەشڵێت: جێبەجێکردنی بودجەی 2024 بە باشی بەڕێوەدەچێت.

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، کورتھێنان لە بودجەی 2024 کە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە نزیکەی 64 ترلیۆن دینارە، نرخی مام ناوەندی فرۆشتنی نەوتیش لانیکەم 75 دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێک، پێویستیش بۆ قەرزی کورت مەودا بۆ رووبەڕوبوونەوەی کورتھێنان 10 ترلیۆن دینار تێناپەڕێنێت، کە ئەوەش بەپێی یاسای ژمارە 13 رێگەپێدراوە. 

وتیشی: بڕیاریشە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو بودجەی 2025 تاوتوێ بکات.


PM:03:30:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت