بەغدا بەشێک پارەی بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە
وێستگەنیوز-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغدا بڕێك پارەی ناردووە وەك تەمویلی مووچەی مووچەخۆران.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغدا پێشتر بڕێك پارەی وەك تەمویلی مووچەخۆران ناردووە و بەشێكی بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە بەغدا بینێرێت و بۆ ئەوەش وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای تەواوكردنی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەغداد تەموویلی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكرێت".
تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بەپێی خشتە مووچە بێت، سبەینێ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2024 دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت، بەڵام تائێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول نادیارە.
AM:09:42:07/10/2024
ئهم بابهته 5164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت