بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی
وێستگەنیوز_
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی. لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم 100 دۆلار بە 154 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا 300 دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی 10ـی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە 257 ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە؛ کە زیاتر لە 12 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە 245 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراو و نەوتدا و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دەگەرێتەوە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و گرژییەکانی ناوچەکە.
AM:11:47:06/10/2024
ئهم بابهته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت