ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئاب كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ـی 10ـی 2024، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 كرا.
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، دوێنێ پێنجشه‌ممه، 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی ئابی راگه‌یاند و به‌پێی خشته‌كه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خانه‌نشینانی شارستانی و پێشمه‌رگه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه، 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، زیندانیانی سیاسی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌به‌رهێنان و ژینگه، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، په‌روره‌رده، ته‌ندروستی، داد، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی سێشه‌ممه، 8ی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، پێشمه‌رگه (دیوان و لیواكان)، یه‌كه‌ی 70 و 80، ئه‌نجوومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش، زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
AM:09:15:04/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت