نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نزمبووه‌وه‌، به‌جۆرێك نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برێنت گه‌یشته‌ خوار 78 دۆلار.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 4ی تشرینی‌ یه‌كه‌می 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت نزمبووه‌وه‌ بۆ 77 دۆلار و 54 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 73 دۆلار و 65 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ دوو هه‌زار و 665 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:08:18:04/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت