نرخی نه‌وت دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی


وێستگه‌نیوزـ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ئه‌یلولی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بۆ 71 دۆلار و 31 سه‌نت نزمبوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 72 دۆلار و 27 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 67 دۆلار و 89 سه‌نت نزم بوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 69 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نرخی زێڕ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 665 دۆلاره‌.


AM:09:57:27/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت