نرخی نه‌وت جارێكی دیكه‌ رووی له‌ نزمبوونه‌وه‌ كرد


وێستگه‌ نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی‌ له‌ نزمبوونه‌وه‌ كرد، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نرخی‌ زێڕ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 26ی ئه‌یلولی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 72 دۆلار و 27 سه‌نته‌، به‌راورد به‌ رۆژانی رابردوو هه‌ر به‌رمیلێك دوو دۆلار كه‌می كردووه‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 69 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ رۆژانی رابردوو نزم بوه‌ته‌وه‌.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نرخی زێڕ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 662 دۆلاره‌.


AM:08:25:26/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت