رێباز حه‌ملان: به‌غدا پاره‌ی دیكه بنێرێت، سبه‌ی لیستی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌غدا پاره‌ی دیكه بنێرێت، سبه‌ی لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شت راده‌گه‌یه‌نرێت، ده‌شڵێت: "مووچه‌ی هیچ مانگێكی ئه‌مساڵ نافه‌وتێت".
	
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زووم رایگه‌یاند كه "755 ملیار دینار له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمه و بۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شت پێویستمان به نزیكه‌ی ترلیۆنێك دیناره و 243 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه".
رێباز حه‌ملان وتی: "ئه‌و پاره‌ی له به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌شی دابه‌شكردنی مووچه ناكات و ئه‌گه‌ر به‌غداد پاره‌ی دیكه بنێرێت سبه‌ی لیستی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت".
وتیشی: "مووچه‌ی هیچ مانگێكی ئه‌مساڵ نافه‌وتێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ كێشه‌ی مووچه نامێنێت".
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه كرد كه "یه‌ك دیناری داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر و هیوادارم داهاتی سنووری سلێمانی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك خه‌رج بكرێت" و ده‌ڵێت: "نیوه‌ی داهاتی هه‌رێم لای یه‌كێتییه و با مووچه‌ی پێدابه‌ش بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه "وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی ئاماده‌كردووه و دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت مووچه‌ی مانگی نۆش دابه‌شده‌كرێت".
رێباز حه‌ملان راشیگه‌یاند كه "به‌غدا تێبینی له‌سه‌ر به قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم ده‌گوترێت بۆ پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه".
        
        
PM:10:33:23/09/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2180
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت