وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: مووچه‌ی ئاب به ته‌واوی نه‌هاتووه و كورتهێنان هه‌یه، ناشتوانین پڕی بكه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئاب به ته‌واوی نه‌هاتووه و كورتهێنانی هه‌یه، ده‌شڵێت: "ناتوانین ئه‌و كورتهێنانه پڕبكه‌ینه‌وه".
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 وتی: "بڕی پاره‌ی ته‌واو بۆ مانگی ئاب نه‌هاتووه و هۆكاره‌كه ڕوون نییه كه بۆچی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 243 ملیار دیناری نه‌ناردووه و كورتهێنانمان هه‌یه و حكوومه‌ت ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه".
وتیشی: "هیچ بیانوویه‌ك بۆ به‌غدا نه‌ماوه‌ته‌وه كه ته‌واوی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، ئێستا سه‌رو 700 ملیار دینارمان له‌ژێر ده‌سته".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بڕه پاره‌كه‌ی دیكه بنێرێت، لیستی مووچه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت".
راشیگه‌یاند كه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لیستی مووچه‌ی مانگی نۆی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ده‌كات.
PM:10:18:22/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 6652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت