پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت پێشبینی ده‌كات به‌هۆی هاتنی زستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزببێته‌وه.
گۆڤه‌ند شێروانی شاره‌زای بواری نه‌وت بۆ ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم ده‌ڵێت: "به‌پێی پێشبینییه‌كان، له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌بێت".
گۆڤه‌ند شێروانی ده‌ڵێت: "ئه‌و داڕمانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مساڵ روویدا وایكرد به‌شێك له دامه‌زراوه‌كان پاشه‌كشه له پێشبینییه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕای من بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه هه‌یه كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات، به‌تایبه‌تی له باشووری لوبنان و ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئێرانیش هه‌یه".
وتیشی: "هه‌ڵكشانی سه‌ربازی جارێكی تر نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاوكات بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی خواست به‌هۆی كرانه‌وه‌ی زیاتری ئابووری چین، فاكته‌ری سێیه‌م كه واده‌كات نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه، نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستانه".
ئه‌و شاره‌زایه راشیگه‌یاند كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هۆكارانه، پێشبینی ده‌كرێت نرخی هه‌ر به‌رمیلێك بگاته 80 بۆ 90 دۆلار.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا و به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت شه‌ڕی غه‌ززه مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان چه‌ندین به‌رزی و نزمی به‌خۆیه‌وه بینی و له چه‌ند رۆژی رابردوودا دابه‌زی بۆ نزیكه‌ی 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
PM:06:52:22/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت