په‌رله‌مانتارێك: تا كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌وتین یه‌كلانه‌كاته‌وه، مووچه ده‌چێته قۆناغێكی ئاڵۆزه
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجونی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری دا له‌وه‌ی گه‌ر تا پێش كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم پرسی ته‌وتین یه‌كلانه‌كاته‌وه، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌چێته قۆناغێكی ئاڵۆزه.
هه‌رچه‌نده سبه‌ینێ 21ی ئه‌یلوله، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی ئابی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه، به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردیش هه‌فته‌ی داهاتوو دوایین واده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر تێبینه‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر مووچه.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "مووچه‌ی مانگی ته‌مموز (7) ، 600 ملیار دیناری لێبڕدراوه و موچه‌ی مانگی ئاب (8)ی پێدابه‌شكراوه، به‌ڵام مووچه‌ی سه‌ربازیی مانگه‌كانی 7 و 8 نه‌هاتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وگرفتانه‌ی له مووچه‌ی مانگه‌كانی پێشوو تا مانگی 7 هه‌بوون، چاره‌سه‌ریان بكات، كه ماوه‌یه‌ك درابوو به حكومه‌تی هه‌رێم بۆ لابردنی ناوه دووباره‌كان و تۆماركردنی بایۆمه‌تری و ژماره‌ی پله‌ی وه‌زیفی موچه‌خۆران، كه له لیسته‌كاندا نه‌بوون، تا كێشه‌ی لیسته سه‌ربازیه‌كانی 7 و 8 چاره‌سه‌ر بكرێت، پاشان لیستی موچه‌ی مانگی 9 بنێردرێت بۆ به‌غدا، كه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردیانه‌وه 600 ملیار دیناری مانگانه‌ی لێ بڕدراوه".
هاوكات غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له لێدوانێكدا وتی "مووچه‌ی مانگی 7 و 8 له به‌غدا ته‌واو بووه و ئاماده‌كاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 ده‌كرێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه بۆ موچه خۆران ڕوونبكاته‌وه كه موچه‌ی مانگی 7ی چۆن دابه‌شكردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "تا پێش كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی ته‌وتین یه‌كلانه‌كاته‌وه، كه لایه‌نه شیعی و سونیه‌كان له په‌رله‌مان و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، ئه‌وا مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌چێته قۆناغێكی ئاڵۆزه، كه بڕیاره له كۆبوونه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو، كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته".
لای خۆیه‌وه چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و تێبینیانه‌ی كه شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له هه‌ولێر به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه، جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وا له هه‌فته‌ی ئاینده، پێده‌چێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت بۆ هه‌رێم".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌مه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ، ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر موچه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، " وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رجه‌م هێزه ئاسایشییه‌كان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه له واده‌ی خۆی ده‌دات، به‌گوێره‌ی یاسا و ڕێكخستنه كارپێكراوه‌كان".
دادگای فیدڕاڵی عێراق 21ی مانگی دووی 2024 بڕیاری دا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان "ته‌وتین" بكرێت و مووچه‌خۆران له ڕێگه‌ی بانكه حكومییه فیدڕاڵیه‌كانه‌وه مووچه وه‌ربگرن. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 8 مانگ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه، پرۆسه‌كه له‌نێوان هه‌ژماری من و ته‌وتین ماوه‌ته‌وه.
رۆژی 9ی مانگی 9ی 2014 هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند،"به هیچ شێوه‌یه‌ك لیستێك قبووڵ ناكه‌ین كه ناوی زیاده‌ی تێدابێت".
بڕیاره 23ی مانگی 9ی2024، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌سه‌ر موچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كۆبببنه‌وه.
PM:10:06:20/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت