وهزارهتی دارایی عێراق له بارهی مووچهی فهرمانبهرانهوه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وێستگهنیوزـ
وەزارەتى دارایی عێراق دەنگۆى دواکەوتنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق رەتدەکاتەوە و رایگهیاند، بەتەواوەتى پابەندن بە خەرجکردنییەوە.
وەزارەتى دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دهڵێت، ئەوەى لەم دواییانەدا لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتییەوە بەناوى وەزیرى داراییەوە بڵاودەکرێتەوە کە وەزارەتى دارایی عێراق ناتوانێت مووچەى مانگەکانى داهاتوو بدات، بەتەواوەتى دورە لە راستییەوە و وەزیرى دارایی هیچ لێدوانێکى لەوبارەیەوە نییە.
ئهوهش هاتووه: وەزارەتى دارایی عێراق بەتەواوەتی پابەندە بە خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتیی و تەواوى هێزە ئەمنییەکان و لەناویشیاندا مووچەى حەشدى شەعبى.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە مووچەى وەزارەتى کارەبا مسۆگەر کراوە و بەشێکیان وردبینیان بۆ ئەنجامدراوە کە لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە مووچەکەیان دابین دەکرێت.
AM:10:33:19/09/2024
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت