لیژنەی دارایی: دەبێت حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە بەبانکیکردنى مووچە


وێستگه‌نیوزـ

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مەرجە لەسەر هەرێمی كوردستان، ئەو پارەیەی لە مووچەخۆرانی خانەنیشنكراوی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان، بگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا، بە ئامانجی ئەوەی خانەنیشینانی هەرێم یاسای خانەنیشینیی یەكگرتوو بیانگرێتەوە.


فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانى عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەیەکیدا، باسی لە پرسی بەبانکیکردنى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنیشیان كردووە.

عەتوان عەتوانی سەرۆکى لیژنەکە باسی لەوە کردووە، لەسەر پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە بەبانکیکردنى مووچەی مووچەخۆران، ئامانجی زامنكردنی مافەكانی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی دادپەروەریە، بڕیارەكە هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەندامی لیژنەكەیان كۆكن لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی دۆسیەی مووچە لە ململانێ سیاسیەكان، لەگەڵ جەختكردن بە پابەندبوونی تەواو بە دەستوری عێراق.


AM:10:17:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت