پارێزگاری بانكی ناوهندی: دابەزینی نرخی نەوت هۆكار نییه بۆ بهرزبوونهوهی بههای دۆلار
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
وێستگهنیوزـ
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت نابێتە پاڵنەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.
ئهمڕۆ چوارشەممە 18ی ئهیلولی 2024، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد: "بانکی ناوەندی هێندە دۆلاری لەبەردەستە کە لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنیی و میکانزیمەکانی دیکەوە، رۆژانە بیخاتە بازاڕ و پرۆسەکانی بازرگانی و خواست لەسەر دۆلار پڕ بکاتەوە".
بە وتەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، "دابەزینی نرخی نەوت، کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت و نابێتە پاڵنەریش بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار".
ئەم لێدوانەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئهمڕۆ لهكاتی كردنهوهی بازاڕ بههای 100 دۆلاری ئهمریكی به 150 ههزار و 150 دینار بوو.
PM:02:18:18/09/2024
ئهم بابهته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت