لە ماوەی 15 رۆژدا بەغدا مووچەی مانگی هه‌شت و نۆ دەنێرێت

‌رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگه‌یاند، بڕیارە لە ماوەی 15 رۆژدا بەغدا مووچەی مانگی هه‌شت و نۆ بنێرێت و دەشڵێت، "ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە لە ئامادەكردنی لیستەكان چارەسەریدەكات و شاندێك بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە بەغدا".

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆ ئامادەبكرێت و شاندێكی باڵای هەرێم دەچێتە بەغدا و لیستی مووچە دەبرێتە بەغدا و دوای وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی هەشت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت دابەشدەكرێت و دوای ئەوەش مووچەی مانگی نۆ لەلایەن بەغداوە دەنێرێت كە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا مووچەی مانگی هەشت و نۆ بنێرێت.

راشیگەیاند، ئەو تێبینییانەی بەغدا لەسەر لیستی مووچە هەیبووە چارەسەردەكرێن و ئەو گرفتانەی لەسەر بابەتی بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچە دابرێندراوەكان لە رووی تەكنیكییەوە هەیە چارەسەردەكرێن.


PM:10:04:17/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت