پهرلهمانتارێك: گرفت بۆ دابهشكردنی مووچه دروست نابێت
وێستگهنیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات بە مووچەخۆران کە دابەزینی نرخی نەوت نابێتە گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە، دهشڵێت، حکومەت زیاتر لە 145 ترلیۆن دۆلاری یەدەگی لەبەردەستدایە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزی و ئەمەش مەترسی لەسەر دابەشکردنی مووچە فەرمانبەران و دواکەوتنی دروست کردووە.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عێراق پارەی یەدەگی لەبەر دەستدایە و پێویست ناکات فەرمانبەران نیگەران بن، چونکە لە هەموو حاڵەتێکدا حکومەت مووچە دابەش دەکات.
هاوكات جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "دابەزینی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر مووچە نابێت بەڵام کاریگەریی لە دۆخی ئابووری عێراق دەکات، چونکە عێراق بە رێژەی 90٪ پشت بە نەوت دەبەستێت".
PM:11:37:13/09/2024
ئهم بابهته 30752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت