وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رباره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی (70) روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی ته‌مووزی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی (70)ی دا، ده‌شڵێت: "بۆ مانگه‌كانی داهاتوو هه‌ر كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه‌كانیان دروست ببێت له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئێستا و رابردووی هێزه‌كانی حه‌فتایه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر بڕیاری ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (70) درا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و توێژه وه‌ك كۆتا مانگ هاوشێوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی وه‌زیری دارایی خه‌رجكراوه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "بۆ مانگه‌كانی داهاتوو هه‌ر كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه‌كانیان دروست ببێت كه له گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانی مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئێستا و ڕابردووی هێزه‌كانی حه‌فتایه كه زیاتر له(10) ساڵه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری/ وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی یاسای چاكسازی پێویست بوو له دوای مانگی حه‌وتی ساڵی (2020) ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی دۆسیه‌ی دروستیان هه‌یه دۆسیه‌كانیان بخرایه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كه ئه‌وه تێبینی تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه كه نابێت هیچ خانه‌نشینێك له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان مووچه وه‌ربگرێت".
PM:10:00:11/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت