نرخی نه‌وت دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی


وێستگەنیوز-

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ به‌رزبوه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 69 دۆلار و 58 سه‌نت نزمبوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 71 دۆلار و 75 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 66 دۆلار و 11 سه‌نت نزم بوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 68 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بۆ دوو هه‌زار و 521 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنی به‌ دوو هه‌زار و  501 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ كرا.


AM:08:40:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت