نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌


وێستگەنیوز-

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ كه‌مێك رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد له‌به‌رانبه‌ردا زێڕ دابه‌زی.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 71 دۆلار و 94 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 71 دۆلار و 06 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 68 دۆلار و 56 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 67 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ دوو هه‌زار و 496 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنی به‌ دوو هه‌زار و  497 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ كرا.


AM:08:17:09/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت