نه‌بیل مه‌رسومی: دۆخه‌كه وابڕوات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت و ڕه‌نگه كه‌مبكرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای عێراقی بواری ئابووری پێشبینی كرد كه له دوو مانگی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابكه‌وێت، پێشیوایه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێت له دابه‌زین بۆ ماوه‌ی 6 مانگ، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كرێته‌وه.
نه‌بیل مه‌رسومی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ 70 دۆلار له‌گه‌ڵ دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ 3.3 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت بۆ 9 ترلیۆن دینار كه ترلیۆنێكی بۆ دابینكردنی خه‌رجی كۆمپانیاكانی مۆڵه‌تپێدراوی نه‌وت ده‌ڕوات و 8 ترلیۆن دیناریش ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نها به‌شی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه جیاوازه‌كانی ده‌كات كه ده‌گاته 7.5 ترلیۆن دینار مانگانه، هاوكات نیو ترلیۆن دینار بۆ دابینكردنی پاره‌ی به‌شه‌خۆراكی ته‌رخان ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه بێت، خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان له داهاتی كه‌می نانه‌وتی و له قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه دابین ده‌كرێت. باج و ڕسومات به‌رز ده‌بێته‌وه، قه‌رزه‌كان زیاد ده‌بن، و دابه‌زینی یه‌ده‌گی ده‌ره‌كی له بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ست پێده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه هاوكا "وه‌زاره‌تی دارایی له دوو مانگی داهاتوودا كێشه‌ی دابینكردنی مووچه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت مووچه دوابكه‌وێت و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له حه‌فتاكان بمێنێته‌وه، ره‌نگه مووچه كه‌م بكرێته‌وه".
پێشتر و رۆژی چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2024 مسته‌فا حه‌نتوش پسپۆڕی كاروباری ئابووری، ، هۆشداریدا له مه‌ترسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهانیدا بۆ سه‌ر بودجه‌ی عێراق.
PM:12:30:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 5184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت