نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبووه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد نزمبووه‌وه‌، به‌جۆرێك نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برێنت نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ 71 دۆلار.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت نزمبووه‌وه‌ بۆ 71 دۆلار و 06 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 72  دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه‌ بۆ 67 دۆلار و 67 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنی‌ به‌ 69  دۆلار و 28 سه‌نت ‌فرۆشرا.

هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ دوو هه‌زار و 497 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:08:14:07/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت