بەغدا بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
وێستگەنیوز-
بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕیارە رۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2024 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گوژمەیەک پارە وەکو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پارەیەی دەنێردرێت هەموو پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان نییە کە نزیکەی 500 ملیار دینارە".
وتیشی، "هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواش دەنێردرێت".
ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆکیش 189 هەزار تۆن.
PM:06:55:06/09/2024
ئهم بابهته 9852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت